درێژەی دەسبەسەری شۆفیرانی مانگرتوو، دەسبەسەری عەتا غەدیری لە دێولان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، عەتا غەدیری شۆفیری بارهەڵگری خەڵکی دێولان بەبۆنەی پشتیوانی لە مانگرتنە گشتگیرەەکانی بارهەڵگران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لەڕێی هێرش بۆسەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *