بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەمڕۆ شەممە ۲۰ ی سەرماوەز بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە تانک(دەبابە) لە گوندی چەم هندی “دێ لۆڕان” سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شارۆمەندێکی کورد بە ناووی “قاسم شاعفە” ۲٥ ساڵان شۆفیری تەراکتۆر لە کاتی زەوی کێڵاندا بە هۆی تەقینەوەی مین چاوو، دەست و پا(لاقی) بە گرانی بریندار و تووشی گرفتی دەروونی (موج گرفتگی) دەبێت. تا بڵاوو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە دۆخی تەندروستی ناووبراو هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە،
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ڕۆژی ۱٤ی سەرماوەز ساڵی ۱۳۹٥ تەقینەوەی مین(ئەڵغام) لە شاری قەسر شیرین بو بە هۆی بریندار بوونی کەسێک.
بە پێی گوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی لە ۷۰٦/۲٥۰هەکتار لە زەویەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە ؛ و تا ئێستا هیچ جۆرە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ پاقژ کردنی ئەم دەڤەرانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵ نەگیراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


