مەحکوومکردنی مامۆستا ئایەت غوڵامی بەدوو ساڵ زیندان لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانەوە

ک.م.م.ک:

شەممە٢ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، دادگای تایبەتی مەلاکاب لە هەمەدان، حوکمی مەحکووم کردنئ مامۆستا ئایەت غوڵامی پێشنوێژی پێشوی مزگەوتی محەممەدلموستەفا لە کرماشانی دەرکردووە کە بە پێی ئەو حوکمە، ناوبراو بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات، بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە و ئاڵۆزکردنی بیروڕای گشتی بەدوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

لە شرۆڤەی وردەکاری حوکمەکەدا هاتووە کە ساڵێک لەو حوکمە دەبێ جێبەجێ بکرێت و مامۆستا ئایەت غوڵامی ماوەی ٢٠ڕۆژ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی حوکمەکە، مافی ناڕەزایەتی و داوای پێداچوونەوەی هەیە.

شیاوی باسە کە ئەم مامۆستا کوردە لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانی ئەمساڵەوە پاش بانگهێشتی بۆ دادگای تایبەتی مەلاکان، دەسبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *