ئیلام؛ گۆڕینی حوکمی کیانووش چراغی له تەعزیری بۆ حاڵەتی هەڵپەسێردراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، کیانووش چراغی هاوڵاتی خەڵکی دێلوڕان، کەلە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بووە، پاش بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی دۆخی نامرۆڤانە و نادادپەروەرانە لە زیندانی ماهپارە و پاش بەدوادداچوونی لێژنەی دادستێنی تاران، ئازاد کرا.

کیانووش چراغی لە ماوەی زیندانییەکەی، لانیکەم دووجار لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دۆخی زیندان و پێڕاگەیشتنی ناداپەروەرانە مانی لە خواردن گرتبوو. ناوبراو لەڕێی ناڕەزایی نیشاندانی ئاشکرای خۆی بەدۆخی نامرۆڤانەی زیندانی ماهپارە، سەرنجی لێژنەی دادستێنی تارانی بۆلای ئەو دۆخە ڕاکێشا.

ئەم زیندانییە سیاسییە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش پووچەڵکردنەوەی حوکمی پێوەنی ئەلیکتروونیکی، تونداژۆیانە دەسبەسەر و بۆ کێشانی حوکمی زیندان، بۆ زیندانی ماهپارە ڕاگوازرابوو. ئەم دەسبەسەرییە پاش ناڕەزایی نیشاندانی ناوبراو بەرانبەر بە دۆخی ماف و دۆخی نادادوەرانەی زیندان هاتەئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *