مەجید دادخاە بەدەسڕێژی هێزی ئینتزامی کوژراوە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی هەینی ۱۹ی سەرماوەز هێزەئێنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولەو لەو نێوەدا مەجید دادخاە یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لە دەست دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەو کۆڵبەرانە کە بارەکانیان چای و کەلوپەلی کارەبایی بوەو و لە دەوروپشت ماکۆ بونە و دەکەونە بۆسەی چەکدارانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە مەودای چەند میترییەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژ کە هەر لەوێدا کەسێک بە ناوی مەجید دادخاە گیانی لە دەست دەدات و ئەوانی تریش توانیوایانە خۆیان لە نێوان بەردو دەوەنەکاندا بشارنەوە گولەیان وەبەر نەکەوێت.

پێویستە وەبیر بێنینەوە لە حەوتوی ڕابردودا لانیکەم چوار کاسبکار و کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ئینتزامییەوە کوژراون و چوار کەسیش بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان