ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، محەممەد دانیالی چالاکی کەلتووری و مەدەنی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاودانان، لە دژکردەوە بەرانبەر بە دۆخی ناجێگیری خۆی لە زیندانی ناوەندی ئیلام و قەیرانی ڕۆحی و دەروونی، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەم زیندانییە کە لە ئەندامانی چالاکی گرووپی کەژەوانی بنارـیشە، دەستی بە مانگرتن کردووە نگەرانی سەبارەت بە تەندرووستی جەستەیی و دەروونی ناوبراو هەڵکشاوە.
ناوبراو لە ئیوارەی ٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا. پاش دوو مانگ بەرگەگرتن لە دەسبەسەری لە ژوورەکانی گرتووخانەی ناوەندی ئیلام، لەڕێی دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسە، دادگای ڕێژیم ناوبراوی بەتۆمەتی ڕێکەوتن دژی ئاسایشی نەتەوەیی و تووشبوون بە سەرپێچی کۆمەڵایەتی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. لە کۆتاییدا، ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، بۆ تێپەڕاندنی زەمەنی حوکمەکەی، سەر لە نوێ بۆ زیندانی ناەەندی ڕێژیم لە ئیلام ڕاگوازرا.
ئەمە جاری یەکەم نییە کە محەممەد دانیالی دەستیدایە مانگرتن لە خواردن. ناوبراو لە جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام دوابەدوای بێبەریبوون لە دەسڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی و تاشینی زۆرەملێی قوژی، مانی لە خواردن گرتبوو.
ق.ش