سەردەشت/خاوەن مێرد و مناڵ بەخۆ فڕێدانە نێو چاڵاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵای مافی مرۆڤی کوردستان: ژنێکی ٤۸ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەردەشت لەحەوتووی ڕابردوو بەخۆفڕێدانە نێو چاڵاوی ئاو دەستی دایە خۆکوشتن وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، قورسایی سەرەکی بەپیاوانە و شوێنێک بۆ ناسینی مافی ژنان وکەڵک وەرگرتن لەبیروباوەڕ وتوانا و ویستەکانییان بوونی نییە؛ و هەرئەم هەڵاواردن ونادادپەروەریانە هۆکاری دەرکەوتنی زۆرینەی خۆکوژییەکانە.

خەمۆکی، هەژاری، تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان، کێشەی نێوبنەماڵە، لەهۆکارەکانی دیکەی خۆکوشتنن وهاوڵاتیان بەهۆی داهاتووی نادیار وژیانی بێ ئامانج، دەست دەدەنە خۆکوشتن. کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێشخەرییەکی پێشوەخت وبەرپێگرتنی بۆ سڕینەوەی ئەم دیارە قیزەونە تابەئێستە جێبەجێ نەکردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان