دەستبەسەرکردنی دوو شارومەندی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران هاوکات لە تەک هێرش بردن بۆ ماڵەکانی زاهیر مەحمودیان و محەمەد خزری ، دوو شارومەندی خەڵکی گۆندی(شاهوانە) سەر بە شاری شنۆ ، ئەم دوو شارومەندیانە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی هەوالەکان هاوکات لە تەک هێرش بردن بۆ ماڵی ئەم دوو هاوڵاتییە مۆبایلەکانیشیان دەستیبەسەر دا ڕاگیراوە.

شیاوی باسە کە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو شارومەندە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *