سنە؛ بانگهێشتی سروە پوورمحەممەدی بە ئامانجی تێپەڕاندنی ٥ساڵ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

سروە پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، لەڕێی ڤیدیۆیەکەوە کە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، هەواڵی پێگەیشتنی ئاگادارکردنەوەیەکی ڕاگەیاند بۆ ناوەڕۆکی تێپەڕاندنی ٥ساڵ زیندانی تەعزیری.

ئەم هاوڵاتییە چالاکە مەدەنییە، پێشتر لە خەزەڵوەری٢٧٢٣ی کوردی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و تاقم بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە ١٠ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەم حاڵەوە، پاش بەرزکردنەوەی سکاڵا بەرانبەر بەو حوکمە، لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٥ ساڵ داشکا و لە سەرماوەزی ٢٧٢٤پێی ڕاگەیەندرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *