ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانیkmmk، مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامعی چواریاری نەبی سنە لە زانیایانی هەڵکەوتووی کورد، ڕۆژی دووشەممە یەکی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، دەبێ لە دادگای تایبەتی مەلاکانی ڕێژیم لە هەمەدان ئامادە بێت.
مامۆستا ئەمینیی پێشووتریش بەبۆنەی پشتیوانی ئاشکرای لە خەڵکی لە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی بانگهێشتی تایبەتی مەلاکان کرابوو و زیندانیشی بەسەردا سەپێنرابوو. ناوبراو هەنووکەیش بەبۆنەی هەڵوێستی کۆمەڵایەتی و ئاینیی جێی بایەخ و گرنگی پشتیوانی خەڵکی کوردستانە.
مامۆستا ئەمینی جگە لە پێشنوێژ، یەک لە وانەبێژانی قوتابخانە زانستی ئاینییەکانە لە کوردستان.
ق.ش


