ک.م.م.ک:
شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد سالی هاوڵاتی خەڵکی گوندی بێکەش سەربە شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆشداریپێدان لەلایە. هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دەڤەری سنووری زەڵە بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە بەهۆی قووڵی برینەکانی لە بەشی پاراستنی تایبەتی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە لەژێر چاوەدێری ورددایە.
ق.ش