ڕێخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی لەگەورەترین خەبات وچالاکی مافی مرۆڤیدا زەینەب جەلالیانی وەکوو زیندانی ساڵی لێبوردەیی نێونەتەوەیی هەڵبژاردووە.
ئەندام ولایەنگر وخۆبەخشانی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەپەڕاوپەڕی جیهان بەملوێن نامەیان لەهەمبەر ڕاوەستانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەنووسن.ئەوساڵ، زەینەب جەلالیان وەکوو زیندانی ساڵ لەم خەبات وچالاکییەدا لەئێران ناسێنراوە.ئەو تەنیا زیندانی سیاسی ئێرانە کە هاوڕێ لەگەڵ یازدە کەسی دیکە ،لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەوپەڕی هەوڵەکانی خۆی بۆئازادی ناوبراو دەکار دەگرێ.
ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەوساڵدا دەگی هەڵبڕی کەبەپێی ئەو دەنگە،هەرچی خێراتر،زەینەب جەلالیان ئازادبکات وهاوکات لەهەمبەر دەسبەسەری نایاسایی،ئەشکەنجە وئازار وزیندانیکردنی پێچەوانەی مافی مرۆڤ،غەرامە بدات.
زەینەب جەلالیان، ۳٤ساڵ تەمەن،لە۲۰ی ڕەشەممۆی ۱۳۸٦بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک)دەسبەسەرکرا.ناوبراو سەرەتا بەئێعدام وپاشان بە زیندانی تاهەتایی مەحکووم کرا.گرنگترین چالاکییەکانی زەینەب جەلالیان، لەبواری فێرکاری،هاریکار وبەهاناوەچووی لێقەوماوان وهەروەها گەشەکردنی دۆخی ژنانی کورد بووە.
زەینەب جەلالیان تووشی نەخۆشی نینۆک(ناخونک)ی چاوبووە ،بەڵام بەرپرسانی دادستانی وزیندان لەپێدانی پشووی دەرمان وچارەسەری خۆدەبوێرن.ناوبراو پاش دەسبەسەری هەڕەشەی دەسدرێژی خرایە سەر وپشکنینی کچێنی(پەردەی کچێنی) بۆکراوە.زەینەب جەلالیان تەنیاژنی زیندانی سیاسی مەحکووم بەزیندانی تاهەتاییە.
جگەلە زەینەب جەلالیان،ئیدوارد ئێسنۆن وشوکان،وێنەگری وێنە هەواڵی میسری لەدیکەی ئەو کەسانەن کەبۆ خەبات وچالاکی ساڵی لێبوردەی نێو نەتەوەیی هەڵبژێردراون.
جمعیت حقوق بشر کوردستان


