لانی کەم ۲۰ ئەسپ و ئێستر لە دوو ڕۆژدا دەبنە ئامانجی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە پێی هەواڵەی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە سەرەتای شەوی دووشەممە ۱٥ی سەرماوەز ۷ ئێستری کۆڵبەران لە نێزیک گوندی “گەناو” لە سنوری فەرمی “بسام” لە نێوان ڕێگای مەریوان – سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.

هەروەها لە پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا لە نێزیکی گوندی “سێف” ناووچەی “کۆلە کەمڵان” ٥ ئێستری دیکە لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گولە باران کران.

لە ڕۆژی شەممە۱۳ی سەرماوەز لە “بلوکە شکیا” لە بازاری فەرمی سنوری “بسام” هێزە ئنتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۸ ئێستر و ئەسپی دیکەی کۆڵبەران گولەباران دەکەن.

یەکێک لە گوندنشینان کە لە ڕووی ناچاریەوە ، دەستیداوەتە پیشەی کۆلبەری و کاسبکاری (وڵاخ داری) بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر جێگایەک ئێستر و یا ئاژەڵانی بار هەڵگر دەبینن ، دەستبەجێ گولەبارانیان دەکەن . لە درێژەی گوتەکانیدا دەڵێت؛ کە ئێمە بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیمان کوتوە کە زۆربەی ئەم ئاژەڵانە بۆ ئەرک و ئیشی کشتوکاڵ کەڵکیان لێوەر دەگیرێت ، بەڵام هێزەکان(ماموران) دەڵێن کە جێاوازیەک لە نێوانیاندا نیە و فەرمانی کوشتن لە ناوەندەوە دراوە کە لە وەرزی زستان دا ئاژەڵانی بارهەڵگر هاتوچویان لەم دەڤەرە قەدەغەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان