جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی چوار هاوڵاتی لە زیندانیکانی تەورێز و ئەسفەهان

ک.م.م.ک:

لەماوەی حەوتەوی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی لانیکەم چوار هاوڵاتی بۆ وێنە ژنێک، لە زیندانەکانی تەورێز و ئەسفەهان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست جێبەجێکراوە کە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە، بۆ ئەوەی جارێکیتر بابەتی ناڕوونی سیستەمی قەزایی لە جێبەجێکردنی حوکمە قورسەکان بخاتەڕوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان، شەممە٩ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، موحسین هەدایەت بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و مورتەزا سەعادەتپوور زەینئ لە زیندانی تەورێز ئێعدام کران. هەروەها لەهەمان ڕێکەوت حوکمی ئێعدامی مەهناز کاکایی ٢٤ساڵ تەمەن کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەرکرابوو، و عەلی سووفیان هاوڵاتی ٤٠ساڵ تەمەنی خەڵکی شیراز بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ئەسفەهان جێبەجێکران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *