ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٩ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد(مەمەد)حسەینزادە کوڕی سادق لە شارۆچکەی تەرزیلووی ورمێ بەتەقەی هێزەکانی حکوومەت گیانی لە دەست داوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم هاوڵاتییە بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە کراوەتە ئامانج و گیانی لە دەست داوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی حکوومەتی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم پرسە نەورووژاندووە.
ق.ش


