مەریوان؛ ئازادی کاتی چووار شارومەند بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی نێردراو بۆ KMMK ڕۆژی سێ شەممە ٥ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی ئارام نیک پەی، محەمەد نیک پەی و محەمەد ئەشتەک خەڵکی گۆندی نێ و بیلال دادرەس خەڵکی گۆندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

دەسبەسەر کراوانی دیکە بە ناوەکانی تەحسین دادرەس و چالاک پیروزی و کاوە داستان کە چەند ڕۆژ پێش ئیستا دەسبەسەر کرا بوون هێشتا لە ژێر گۆشاری هێزە ئەمنیەکان دان و لە بار و دۆخێکی نادیار دا دەژین.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییانە بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و هەر وەها بەشداری کردنیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەسبەسەر کرا بوون.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *