بە پێی هەواڵی نێردراو بە ناوەندی KMMK ڕۆژی سێ شەممە ٥ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی کەیهان تەدبیری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گۆندی نێ سەر بە ناوچەی مەریوان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە ئازاد بوو.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە مێرمنداڵە لە ٢ خاکەلێوە ئیمساڵ بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرا بوو.
ف.ن