ئێعدامی دووهاوڵاتی لەدیزەڵئاوا وزیندانی سەڵماس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممۆ ۱۷ی سەرماوەز عەلی چوارتاق خەڵکی گوندی قزڵ لەشاری سەڵماس وسەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممۆ ۱۶ی سەرماوەز عەلی  ئەکبەر کەرەمی خەڵکی کەنگاوەر لەزیندانی ناوەندی سەڵماس وزیندانی دیزەڵ ئاوا ئێعدام کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە عەلی چوارتاق سێ ساڵ وحەوت مانگی بەرێ بەتۆمەتی بەشداری لەڕاگرتنی ۷٥۰گرام شیشە(کریستاڵ)دەسبەسەر  ولەدادگای شۆڕشی سەڵماس ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو وهەروەها هاتووە کەحوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە لەسەرووبەندێکدا جێبەجێ کرا کەدۆسیەکەی لەحاڵەتی داواکاری بۆ پێداچوونەوە ولێکۆڵینەوە نێردرابوو بۆلقی ۳۸ی دیوانی باڵای ووڵات.

هەروەها هاتووە کەسەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممۆ ۱۶ی سەرماوەز زیندانییەک بەناوی عەلی ئەکبەرکەرەمی خەڵکی کەنگاوەر لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان ئێعدام کرا.ناوبراویش بەتۆمەتی کوشتنی کوڕە مامی خۆی لەساڵی ۱۳۹۲ لە کێشە وتێهەڵچوونێکی بنەماڵەیی لەیەکێک لەگوندەکانی کەنگاوەر وئەسەد ئاوا ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: