نووسەری بابەت:کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حەوتووی ڕابردوو دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە بەشەهلا وەکیلی کوت بەومەرجەی بابەتانە دیاریکراوەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بن پێ نەنێ ڕزگاری دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بابەتە دیاریکراوەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لەسنە بۆناوبراو بەشداری نەکردن لەڕێوڕەسمی نەورۆز،پێوەندی نەگرتن لەگەڵ دایکانی ئاشتی وهەروەها دەکارگرتنی ئەو هێمایانەی بەچەشنێک وەکوو پڕوپاگەندە بۆپارتی ژیانی ئازادی کوردستان دێنەئەژمار لەلایەن دادگاوە دیاری کراون.
جێگەی باسە کەڕۆژی پێنجشەممۆ ۵ی خاکەلێوەی ۱۳۹٥ لانیکەم ۲۰کەس لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کرابوون وزۆربەشیان ڕەوانەی زیندان کرابوون کەم نێوەندە شەهلا وەکیلی خوشکی فەرهاد وەکیلی چالاکی سیاسی ئێعدام کراو لەڕێکەوتی گوڵانی ۱۳۸۹،وەکوو سێیەمین کەس لە دەسبەسەرکراوان ناسێندرا وهەرلەو ڕێکەوتەدا سەرەڕای دابین کردنی بارمتە بۆ شەهلا وەکیلی بەرپرسانی قەزایی ڕێگرییان لەئازادبوونی ناوبراو کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکە سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی وەکیلی کە دویەمی گوڵان بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆخی خوشکەکەیان سەردانی دادگای شاری سنەیان کردبوو،دەسبەسەر وپاش چەندد ڕۆژ ئازاد کران.وماوەیەک پاش ئەوە شەهلایش بەدانانی بارمتە ئازاد کرا کەلەحەوتووی ڕابردوو دادگایی کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان