ورمێ؛ دەسبەسەر کردنی دوو خوشک بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووارشەممە ٢٩ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەوین ئەحمەدی و ساریا ئەحمەدی ئەم دوو خوشکەی خەڵکی گۆندی (جارچلی) سەر بە شاری ورمێ یان بە توندوتیژی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

شیاوی باسە کە دەسبەسەر کردنی ئەم دوو خوشکە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی رووی داوە و هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو خوشکە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *