ئازادکردنی کاتی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک.:

سۆران محەممەدپوور و موسا ڕەسووڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، دوای دانانی بارمتەی هەریەکەیان بە بڕی ٣ ملیارد، بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنی دەزگای ئیتلاعات لە ورمێ گوازرابونەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *