بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە ۱٦ سەرماوەز شۆفر تەکسیەکانی مەریوان لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا دژ بە دۆخی ئیش و کاری خۆیان لە مەیدانی (گۆڕەپان) شەوڕەنگی مەریوان کۆبوونەوەیان ساز کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە شۆفر تەکسیەکانی مەریوان داخوازی چارەسەرین بۆ کێشەکانیان و هەروەها داوا دەکەن لە بەرپرسانی شارەوانی کێشەی ئۆرگانیزە کردنی تەکسیەکان و بە گشتی شێوازی گوازتنەوەی مسافرانی شاری چارەسەر بکات .
یەک لە شۆفر تەکسایانی کە بەشداری ئەم کۆبوونەوەی کردبو ،بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند و گوتی: کە ئێمە باج(ماڵێات) دەدەین بۆ ئەوەی بەرپرسان ئەرکەکانیان بە ڕێوەببەن بەڵام کاتێک ئەوان تەنانەت ناتوانن کێشەی ترافیکی ناوو شار لە هەمبەر مسافرانی ناوو شاریدا چارەسەر بکەن ، ئایا چی دەکەن؟ ئێمە ئەم دۆخە پەسەند ناکەین . زۆربەی ئێمە بیمە-ی کۆمەڵاتیمان(اجتماعی) نیە . بۆ چی دەبێت ئێمە بیمە نەکرێن لە کاتێکدا ۱۲کاتژمێر لە شەوو ڕۆژێکدا ئێش دەکەین. و ئەمە لە دۆخێکدایە کە ناتوانین پارەی ئاو ، کارەبا، و خانو دابین بکەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان