نەبوونی پاراستنی شوێنی کار؛ بوو بە هۆی گیان لەدەست دانی کرێکاری کوردی سەقزی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەهۆی نەبوونی کەرەستە وپێداویستی پاراستنی شوێنی کار کرێکاری ۱۸ ساڵ تەمەنی کورد گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی شەممۆ ۱۳ی سەرماوەزی ئەوساڵ ۆرێکاری گەنجی کورد (ئازاد محەممەدی) لەکاتی جێبەنێکردنی کاری بیناسازی لەشارۆچکەی «گوڵان» بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبینا گیانی لەدەستدا.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوو سەڕای پرس وکێشەی گرنگی ئابووری ودۆخی نەگونجاوی کار، پاراستن کەمتر سەرنجی پێدراوە. ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەلەبەرچاوگرتنی پڕەنسیپەکانی پاراستن لە پڕۆژە وگەڵاڵەگەلی ئاوەدانکردنەوە وبیناسازی، پیشەیی و…دەتوانێ پێش بەڕووداو وکارەساتی نەشیاو بگرێ یان لانیکەم خەساری لێکەوتەی ڕووداوی کوتووپڕ وچاوەڕوان نەکراوکەمکاتەوە.

کەڵک وەرنەگرتن لەکەرەستە وپێویستییە ئەوڕۆییەکانی پاراستنی لەلایەن کرێکارانەوە بووەبەهۆی ئەوەی خاوەنکارەکان، پەیمانکار ولەکۆتاییدایدا بەرپرسان لەکاتی ڕوودانی کارەسات، کرێکاران بەتاوانبار بناسێنن وهەموو کەمووکوڕییەکان بخەنە ئەستۆیی ئەوان ئەمە لەحاڵێکدایە تاوانباری زۆر گەورەتر، بەگشتی دەگەڕێتەوە بە جێبڕوانەبوونی شوێنگەلی کار ولەپاڵ ئەوەیشدا نەبوونی پڕۆگڕرامێکی تۆکمە وڕێک وپێک ودیاریکراو بۆ پڕوپاگەندەی بنەماکانی پاراستنی وگەشەی کلتووری بەبنەماوەرگرتنیەتی…

نەبوونی فێرکاری پێویست بەکرێکاران ونەبوونی کەرەستەی پێویست وتەواو ی پاراستنی لەشوێنی کار، لەوبابەتانەن کەتا ئێستە دەسپێشخەرییەکی گونجاو وکاریگەر بۆسڕینەوەی ئەم کەموو وڕییانە لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە بۆکرێکاران لەڕۆژهەڵاتی کووردستان نەهاتوەتە ئاراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان