پەروین ئەدوایی بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی سلێن کە ڕێکەوتی یەکی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە لە بەندی ژنانی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

پەروین ئەدوایی زیندانی سیاسیی پێشووتر و دانیشتووی مەریوان، پاش دەسبەسەری و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان، ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بۆ بەندی ژنانی زیندان لە سنە( ناوەندی چاکسازی و پەروەردە)، ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *