خوڕەماوا؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی شارومەندێک لە بەندیخانەی پارسیلون

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ٥ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی سزای سێدارەی شارومەندێکی خەڵکی پل دۆختەر بە ناوی مۆحەمەد ڕەزا ڕەزایی بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە خوڕەماوا و لە بێ دەنگی تەواوی میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئیران جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە ئەم شارومەندە تەمەن ٣٨ ساڵە نزیک بە دوو ساڵ پێش ئیستا دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *