بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حەسەن ڕەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسی کورد بەندکراوی له زیندانی ناوەندی ورمێ لەناڕەزایی دەربڕین بەرانبەربە سازدانی سێ دۆسیەی نوێ لەنێو بەندیخانەی وبڕینەوەی ۱۸ ساڵ زیندانی دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.
بەگوێرەی هەواڵەکە وبەکوتەی KHRN: لەسەرلەبەیانی ڕۆژی شەممۆ ۱۳ی سەرماوەز لەناڕەزایی دەربڕین دژبە پێک هانینی دۆسیەی نوێ وداواکاری پێداچوونەوەی حوکمی ۱۸ ساڵەی زیندانی کرانی دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.
ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لەلایەن یەکێک لەبەرپرسانی زیندان وبەندکراوی ئاسایی کەوتەبەر کوتەک ولێدان ودواتربە سازدانی ۳ دۆسیەی نوێ لەزینداندا وبەتۆمەتی پەلاماری وسەرەڕۆیی، تێکدانی ئاسایشی ناوزیندان وپڕوپاگەندەی دژبە حکوومەت ڕووبەڕوو بوویەوە ولەهەمبەر دۆسیەی پڕوپاگەندەی دژبە حکوومەت لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێەوە ساڵێک حوکمی بۆبڕدرایەتەوە. دوودۆسیەی دیکەی ئەم زیندانییە هەنووکە لەلقی ۱۰٤ دادگای سزاکانی ۲ سەرقاڵی تاوتۆێ کردنی بڕینەوەی حوکمی نوێیەوبڕیارە لەچەندد حەوتووی داهاتوو ڕێوڕەسمی تاوتوێکردنی ئەم دوو دۆسیەنوێیەی لەدادگای گشتی ورمێ بەڕێوەبچێ.
حەسەن ڕەستکاری مەجد، هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری ورمێ لە ۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۹۳ بەتۆمەتی بەشداری لە (گردبوونەوەکانی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانی) لەشاری ورمێ هاوڕێ لەگەڵ لانیکەم ۱۵ هاوڵاتی دیکەی کورد لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەرکرا.
بەڵام دواتر ڕاگوێزرا بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ بە ئیزنی بەرپرسانی زیندان بەبەندی ۳ و ۴ گواسترایەوە نێزیک بەساڵێکی لەم بەندەدا تێپەڕاند وپاشانی گواسترایەوە بۆبەندی تیماری دەروونی، بەندی زیندانیانی تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان.
ئەم بەندکراوە سیاسییەی کوردلەخەرمانانی ساڵی ۹٤ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێوە بەتۆمەتەکانی وەکوو (تێکدانی ئاسایشی گشتی)، (هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی)، (بڕینی نایاسایی سنوور) و (هاوکاری کردنی پەژاک) سەرجەم ۱۸ ساڵ زیندانی بۆبڕدرایەوە و دواتر ئەم حوکمە لەدادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە پەسەندکڕا.
ڕۆژی سێشەممۆ ۱۱ی جۆزەردان حسێن قەرەباغی، بەرپرسی تیمارستانی دەروون دەرمانی ۲ داوا لەم زیندانییە سیاسیێە کراوە قەرەوێڵەکەی بدات بە زیندانییەکی دیکە کەلەگەڵ دژایەتی وبەرنگاری حەسەن ڕەستگاری ڕووبەڕووبوویەوە وئەم بەرپرسەی زیندان وهاوڕێ لەگەڵ چەندد زیندانی دیکە پەلاماری ئەم زیندانییەیان دا وکەوتە بەرلێدانی گرانوپاشان ناوبراو بەشێوەی تەمێیی بۆماوەی ۵ ڕۆژ گواسترابوویەوە. هەروەها دوو حەوتوو دواتر لە ۲۵ی جۆزەردان یەکێک لەزیندانیانی تاوانی ماڵی بەندی دەروون دەرمانی بەناوی ڕەشید زوڵفی زادە بەهاندانی بەرپرسانی زیندان دەستی دایە سوکایەتی و بێڕێزی بەزیندانیانی سیاسی کوردی ئەم بەندە کردوە کەلەگەڵ دژکردەوەی حەسەن ڕەستگاری ڕووبەڕووبوویەوە وتێهەڵچوونی زارەکی لەنێوان ئەم زیندانییە پێش دێت. پاش ئاگاداری حسێن قەرەباغی، بەرپرسی ئەو ناوەندە، ناوبراو سەردانی بەندی دەروون دەرمانی کرد ولەپێش چاوی دیکەی زیندانیانی هاوکات لەگەڵ ڕەشید زۆڵفی زادە دەستی دایە لێدان وکوتانی ئەم زیندانییە کەلەم لێدان وکوتەکانەدا دوو قامکی حەسەن ڕەستگاری شکاوە. دواتر بەئیزنی ئەم بەرپرسەی زیندان حەسەن دەستگاری بەجێی بێهداری ڕاگوێزی ژووڕەتاکەکەسییەکان کرابوو.
پاش ئەوەی ئەم زیندانییە سیاسییەکوردە بۆجاری دویەم کەوتە بەر لێدان وکوتەک، زیندانیانی سیاسی بەندەکانی دیکە چوون بە بەندی دەروون دەرمانی ولەگەڵ ئەو زیندانییانەی پەلاماری حەسەن ڕەستگاریان دابوو وبۆماوەی چەندد خولەک تێهەڵچوون لەنێوانیان هاتە ئاراوە. بەشی پشکنینی زیندان سەرەڕای سکاڵا وشایەتی زیندانیان لەهەمبەر ئەم لێدانەی ئەم زیندانییە سیاسییەەوە کەلەلایەن حەسەن قەرەباغی وزیندانیانی ئاسایی هاتەئاراوە، هیچ بایەخ ودەسپێشخەرییەکیان نەکردوبە پێچەوانە ڕۆژی پێنجشەممۆ ۳ ی پووشپەڕ، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە گواسترایەوە بۆلقی ۶ ی سەرلەنوێ پرسینەوەی ورمێو دۆسیەیەکی نۆێی بۆ پێچرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان