سنە ؛ ئازادی کاتی قانع خاتری بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان پێنج شەممە ٢ ڕەشەمە ٢٧٢٤ی کوردی قانع خاتری چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە دوای تێپەڕاندنی دوو حەفتە زیندانی بوون لە ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاووڵاتییە لە ١٨ ڕێبەندانی ئیمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەسبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *