مەترسی گەڕانەو و دیپۆرتی ئەندامێکی حیزبی دێمکراتی کوردستان لە لایەن وڵاتی نۆروێژ

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە لە دوای وەرنەگرتن و داخوازی پەنابەری ئیبراهیم بندوخت ئەندامی حیزبی دێمکراتی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی نۆروێژەوا UDIمەترسیکی زۆر چاوەڕێی بەڕێز بندوخت دەکات و ئەگەری وەدەرنان و دیپۆرتی بۆ ئێران لە ئارادایە.

بە پێی پێشینەی سیاسی ناوبراو و شێوەی هەڵسوکەوتی سازمانە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە ئەگەری هەناردنەوەی بەڕێز ئیبراهیم بندوخت بە تۆمەت گەلێک قورس تاوانبار دەکرێت.

بۆ کەسانی تر لە شێوەی بەڕێز بندوخت کە ئەندامی سازمانگەلی سیاسی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوون بەتایبەت پارتەکوردیەکان ، لەدوای ڕادەستکردنەوە بۆ ئێران سزای قورس و زیندانی و تەنانەت بەرەوڕوی ئێعدامیش بونەتەوە.

بەپێی یاسا پەسەندکراوەکانی جیهانی لە مەڕ مافی پەنابەری بەتایبەت لە بواری سیاسیەوە حکومەتی نوروێژ بە هیچ شێوەێیک مافی ئەوەی نییە کە ناوبراو و کەسانێکی تر بە کەیسی سیاسی هاوشێوەی ئەم بابەتەوە بۆ ئێران دیپۆرت بکاتەوە .

یاسا پەسەند کراوەکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی   نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکییەتی ئوروپا ئەم کردەوانەیان قەدەغە کردوە و وڵاتی نۆروێژیش کە یەکێک لەو کۆمەڵگا جیهانییە دەبێت پەیڕەوی ئەم یاسایە بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان