دەسبەسەری مامۆستایەکی خانەنشینکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەهرکورد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، محەممەدقاسم هاشمی(باباحەیدەر) مامۆستای خانەنشینکراوی ٦٠ساڵ تەمەن خەڵکی شاری فارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شەهرکورد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

سەرچاوەی هەواڵگریkmmk، کوتی: دەسبەسەری ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ناڕەزایی نیشاندان لەلاپەڕەی تایبەتی پلەتفۆڕمی ئینستاگرام، بووە.

تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *