ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی شارومەندێک بە ناوی ئۆمێد فقە حۆسەین زادە خەڵکی گۆندی قومقەڵا سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەسبەسەر کرا.
شایەنی باسە کە هێزەکانی ئەمنی بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ئەم شارومەندیانە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کردووە.
هەتا نوسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییک لە تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن


