لە مریوان ئاگریان لە دوکانی چالاکێکی ژینگەپارێزی بەرداوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، دوێنێ شەو ئاگر لە دوکانی بەڕێز شەریف باجوەر یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری مریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردراوە .

شەریف باجوەر یەکێک ل چالاکانی ژینگە پارێزی لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندایەو و لە شاری مەریوان لە بواری وکار و چالاکی مرۆڤدۆستانە وژینگەپارێزیدا چالاکە .

شەریف باجوەر ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیاییەو بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی ئەم ڕێکخراوەیە .

شایانی باسە ماوەێیک پێش شەریف باجوەر بەپێیان لە مەریوانەوە تا سەلاسی باوەجانی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەبۆنەی توندو تیژی دژی ئاژەڵان ئەنجام دا.

تا بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێکی تایبەتی لە سەر ئەنجامدەرانی ئەم ئاگرتێبەردانە بڵاو نەکراوەتەوە ، بەڵام بە پێی هەندێ قسەو وبڵاوبونەوەی نافەرمی ،ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریواندا لەم کردوەیەدا دەستیان هەبوبێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان