سنه؛ ئازادکردنی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی رێبەندانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی بنیامین ڕەحیمپوور خەڵکی گوندی ئاوێهەنگ سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی رێبەندانی ئەمساڵ، بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە راگوێزی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنه کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییه بەر دەست نەکەوتووە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *