ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بۆ KMMK نێردراوە، دادگای تاوانەکانی مێرمنداڵانی رژێم له ورمێ، سزای لەسێدارەدانی بۆ پێژمان سوڵتانی یەکێ له دەسبەسەرکراوەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دەرکردووە.
ناوبراو لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ڕزگار بەیگزادە بابامیری و عەلی(سۆران) قاسمی، بە تۆمەتی بەشداری له کوشتندا سزا دراوە.
پێویستە بگوترێ کە هاووڵاتییان ڕزگار بەیگزادە و عەلی قاسمی به تۆمەتی بێبنەما، ١٥ ساڵ زیندانی و ١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بە سەردا سەپێندراوە. جگە لەوانەش کاوە ساڵحی، تۆمەتباری چوارەمی ئەم دۆسیەیە، لە هەموو تۆمەتەکان بێتاوان دەرچووە.
دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم چوار زیندانییە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤، لە لقی ١ی دادگای تاوانی مێرمنداڵانی پارێزگای ورمێ بەڕێوەچوو و حوکمەکانیان لە ٢٦ی بەفرانباردا بۆ تۆمەتباران لە زیندان ڕەوانە کرا.
خ.ع