ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٢٠ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرپرسانی بەندیخانەی ڕژیمی ئیران لە شاری سنە ئیبراهیم مۆحەمەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری سنە یان لە هەشتمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردن بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.
ئەم شارومەندە وەک ناڕەزایەتییک بە دەسبەسەر کردن و هێشتنەوەی بێ یاسایی لە بەندیخانە ، دەرکردنی سزای زیندانی و هەر وەها گۆشاری دەزگاکانی ئەمنیەتی لە سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
شایەنی باسە کە ئیبراهیم مۆحەمەدی لە ١١ بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران دەسبەسەر و دواتر لە لایەن لەقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ڕژیم بە ١٢ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.
ف.ن