ک.م.م.ک:
هەینی١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، خاتوو مای ساتۆ هەواڵنێری تایبەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس(تویتەری پێشوو) نیگەرانی خۆی لە ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردن و مەترسی جێبەجێکردنی لەناکاوی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی دەربڕی. هەروەها ناوبراو جێبەجێکردنی ئەم حوکمەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و داوای لە ڕێژیمی ئێران کرد خێرا ئێعدامی ناوبراو ڕابگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتیkmmk، پێشتر لە ڕێکەوتی١٤ی ژانوویەی٢٠٢٥(٢٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی)، کۆمەڵێک پسپۆڕی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ژێر ناوی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ، پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی چالاکی مافی ژنان و یاریدەدەری کۆمەڵایەتی لەلایەن دادگای باڵاوەبەکارەساتبار زانیوە و ڕایان گەیاند کە، بێبەری کردنی لە دیاریکردنی پارێزەر و لەژێر ئەشکەنجەدابوون(ڕۆحی و جەستەیی) ناوبراو لەکاتی دادگایی، بەڵگەن لەسەر جینایەتی سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران و هاوتەریب نەبوونی لەگەڵ یاسا مافی مرۆییەکانە.
ق.ش