ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی چووارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی یوسف کرامەت لە دەسبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دوای بانگهێشت کردنی بۆ لەقی جێبەجێکردنی سزا دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ٦ مانگ سزای زیندانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستم بۆ زیندانی ناوەندی ڕژیمی ئیران لە شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.
ئەم شارومەندە ٢٦ ساڵە لە ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیران بە زیندانی تەعزیری سزا درابوو.
ف.ن