سلایدەر

سنە؛ کاولکردنی خانووەباخ و بڕینی دارەکانی باخی مامۆستا برایم کەریمی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، کەسانی نەناسراو بۆ جاری دوویەم پتر لە ٣٠٠نەمام و داری بەر و هەروەها تەقاندنەوەی ماڵی ناو باخەکە هێرشیان کردەسەر موڵکی تایبەتی مامۆستا برایم کەریمی هاوڵاتت خەڵکی جوانڕۆ و پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵە هەڵکەوتوو لە سنە .

ئەم مامۆستا ئاینییە چەندد جار لە وتارەکانی ڕۆژی هەینی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کردووە و هەر ئەمەیش هۆکارێک بووە بۆ بانگهێشت و نانەوەی دۆسیە دژی ناوبراو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکان و دادگای تایبەتی مامۆستایان.

شیاوی باسە کە، پاییزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، جگە لە بڕینی ٢٠٠نەمامی دار، کەرەستەی کشتووکاڵ، خانووەباخەکەیشی بە ئەنقەسی ئاگری تێبەردرا.

ق.ش

Related posts

هاوڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

Rahim Kholafai

ڕاگواستنی زۆراو گراوەند بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام

Rahim Kholafai

ژنێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

Leave a Comment