سەڵماس؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی هاوڵاتییەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە١٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی یاوەر(زوبەید) حەمیدزادە، خەڵکی شاری سەڵماس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات پەساپۆرتەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بڵاو نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *