ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پەروەردە و فێرکاری کرماشان، لەڕێی کۆبوونەوە لەبەردەم بینای پارێزگاری، دژی گوشاری دامەزراەە ئەمنییەکان لەسەر چالاکانی پیشەیی فەرهەنگیان(مامۆستایان) و دۆخی بژیوی ژیانیان دەستیاندایە ناڕەزایی نیشاندان.
لەم گردبوونەوەیە مامۆستایان بە کوتنەوەی درووشمگەلی مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت ونەیاری ئێمە لێرەیە، درۆ دەکەن کە ئەمریکایە، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
ق.ش