سەقز؛ دەسبەسەری و نادیارمانی چارەنووسی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران پاش دەسبەسەری نایاسایی ڕەحمان ڕەحیمپوور زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی.

هێزە ئەمنییەکان جگە لەوەی تێلەفوونی خۆی و هاوسەرەکەی، دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی ناوبراودا گرتووە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە چارەنووسی ڕەحمان ڕەحیمپوور بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *