شەپۆلی خۆ کوژی گەنجان لە شاری سەقز

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ، ڕۆژی چوارشەمە دەی سەرماوزی ۹٥ ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بە ناوی (م . م )بە هۆی ڕوو شکێنی و لەبار بردنی هەست لە لایەن سیستمی فێرکاری خوێدنگاکانەوە ،  لە قاتی ژێرێینی ماڵەکەیاندا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە .

هەروها لە ڕۆژی سێشەمە ۹ی سەرماوەزی ۹٥ی هەتاوی گەنجێکی تر بە ناوی “داناکریمی”ڕۆژی سێی خەزەڵوەری ۹٥ی هەتاوی  و ژنێکی گەنجی ۲۷ ساڵان لە ڕۆژی ۳ی ڕەزبەردا و کچێکی۲۱ ساڵان بەناوی سومەییە ح .بە هۆی کێشەکۆمەڵایەتیەکانەوە وەکو هەژاری و دەستکورتییەوە بەشێوەی خۆ هەڵواسین هەوڵی خۆ کوژییان داوەو هەر لەوێشدا گیانیان لە دەست داوە .

ڕێژەی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە پێکهاتوو لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان و ئیلامە ، لە هەر یەک هەزار کەسدا نزیک بە ۱٦ کەسدایە کە لە تەواو جوغڕافیای سیاسی ئێراندا ئەم ڕێژەیە لە هەزرادا ۱۲ یە .

هەڵکشانی سەرسوڕێنەری ڕێژەی خۆکوژییەکان لە شارەکانی سەقز وبەشەکانی تری پارێزگای سنە دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خەمساردییەی بەرپرسانی حکومەت لە بواری هەلی کار ڕەخساندن و کێشەکۆمەڵایەتیەکان ، کە ئەمەش هۆکارن بۆ ئەوەی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتیان ئەم بارۆدۆخە بە مەترسیدار دەنرخێنن .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان