دەستبەسەر کردنی پەروین ئەدوایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم شارۆمەندە پێشتر لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم بە تۆمەتی “چالاکی دژ بە ئەمنیەتی نیشتمانی” لە ڕێگایی هاوکاری کردن لە گەل یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژ بە ڕژیم، پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرابوو کە دواتر بۆ یەک ساڵ کەم بووەتەوە.

هەتا ئیستە هیچ هەواڵێک لە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *