سنە؛ دەستبەسەر کردنی ٤ کەس لە کاسبکارانی مانگ گرتوو

ک.م.م.ک

ڕۆژی چوارشەممە ٣ڕێبەندان ٢٧٢٤ ی کوردی چوارکەس لە کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕی سنە بە ناوەکانی سینا ڕەزایی،،مۆحەمەد سەیف پەناهی،،ئۆمێد مۆحەمەدی و مۆحەمەد ئەتڵەسی لە دوای هێڕشی هێزە ئەمنیەکان ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

شایەنی باسە دوکانداران و کاسبکارانی شاری سنە هاوشان لە گەل شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە پەسەند کردنی حۆکمی سێدارەی وەریشە مۆرادی و پەخشان عەزیزی دەستیان بە مانگ گرتنی سەراسەری کرد.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *