ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی kmmk، چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوابەدوای مانگرتنە گشتگیرەکانی شارەکانی کوردستان، ڕێژیمی ئێران دەیان دووکانی پلۆمپ کردووە بەڵام مانگرتنەکان هەروا بەردەوامە و ژمارەی دووکان و ئەو شوێنانەی پلۆمپ دەکرێن ڕوو لە هەڵکشانە.
ئەم
مانگرتنانە لە بانگەوازێکی گشتی پاش پەسندی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، بەمەبەستی دژایەتی بەرانبەر حوکمی ئێعدامێ کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە، هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش


