سنە؛ دەسبەسەرکردنی مامۆستای زانکۆ ئەسعەد غەفووری

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی ، ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆی سنە و یەکێک لە بەپرسانی هەڵمەتی “ڕێگری لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی گوازرایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٩ی ٢٧٢٤ی کوردی ل، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە.

پێویستە بگوترێ کەمپینی “ڕێگری لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی” تا ئێستا توانیویەتی 9 هەزار واژۆ کۆبکاتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە دەکات کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئە.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *