ک.م.م.ک:
خۆراسانی ڕەزەوی؛ دەسبەسەری مەحموود نیروومەند هاوڵاتی ٣٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی پلگرد سەربە شاری دەرگەز هەڵکەوتوو لە خۆراسانی ڕەزەوی و زیندانی سیاسی لە مێژینە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ١٨مانگ زیندان کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە دەرکراوە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی هەمانشار کرا.
ئەم هاوڵاتییە چالاکی کەلتووری و پێشتر ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەبۆنەی تۆمەتگەلی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران بە ٢ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە، لەکاتی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دوابەدوای لێبوردننامە، لە زیندانی وەکیلاوا ئازسد کرا.
ق.ش