زیندانی یەزد؛ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی خەڵکی ماکۆ که سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە و حەڤدەهەمین ساڵی سزاکەی له زیندانی یەزد بە سەر دەبات، بەهۆی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ماوەی زیاتر لە سەد ڕۆژە، مافی سەردانکردنی و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی لێ زەوت کراوە.

زەینەب جەلالیان دوای دەسبەسەرکردنی لە مانگی رەشەمەی ٢٧١٧، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی لە ساڵانی ڕابردوودا، تووشی کێشەی بینین و هەرس و گورچیلە بووه.

پێویستە بگوترێ کە لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران، مەرجی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و مۆڵەتی ئەم زیندانییە سیاسییە، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەشیمانی بووه، کە زەینەب جەلالیان هەرگیز ئەو مەرجەی ئەوانی پەسەند نەکردووه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *