سنە؛ ئازادی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، چالاکێکی ژینگەپارێز بەناونیشانی ژیان میری خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بەشاری سنە بەدانانی بارمتەی٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو شەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەرڤو بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ئازاد کرابوو.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار کراون بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *