سزادراو بە زیندانسلایدەر

ڕاگەیاندنی حوکمی ٢٩مانگ زیندان بەسەر محەممەد ئەمینیفەڕ(جۆخۆر)دا

ک.م.م.ک:

بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، محەممەد ئەمینیفەڕ(جۆخۆر) هاوڵاتی ٤١ی ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەربە نەغەدە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات سەرجەم ٢٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم هاوڵاتییە پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی لە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری٢٧٢٣ی کوردی، دەسبەسەر و پاشان بۆ ناوەندێکی ئەمنی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، محەممەد ئەمینیفەر پێشتر بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمئ ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.

ق.ش

Related posts

کرماشان؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Rahim Kholafai

دیواندەرە؛ دەسبەسەری و نادیاری چارەنووسی بێهزاد بارا خاسی

Rahim Kholafai

مەتین حەسەنی لە خەساربەرکەوتووانی تەقەی بە ئەنقەست لە چاوەکانیان ڕەوانەی زیندان کرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment