مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی چالاکی سیاسی کورد/فینلاند دەیهەوێ چالاکی سیاسی کورد ڕادەستی ئێران بکاتەوە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پولیسی وڵاتی فینلاند پەنابەری کورد موسا محەممەدی کە لەو وڵاتە داوای پەنابەری سیاسی کردووە دەسبەسەر وبەتەمایە لەوڵاتی فینلاند وەدەری بنێ.
موسا محەممەدی کەچالاکی سیاسی وخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە،لەساڵی ۲۰۰۹پاش چەندد مانگێک زیندانی کران لەبەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی کەبەتۆمەتی چالاکی سیاسی دەسبەسەر کرابوو،توانی لەئێران خۆی دەرباز بکات وداوای نیشتەجێ بوون وپەنابەری سیاسی لەووڵاتی فینلاند بکات.بەڵام لە ماوەی ئەم چەندد ساڵەدا ئێدارەی پەنابەرانی فینلاند ئیزنی نیشتەجێ بوونی پێ نەداوەو لەچەندد حەوتووی ڕابردوو ئیزنی وەدەرنانی بۆ دەرکراوە.
هەربۆیە پولیسی فینلاند ئەوڕۆ ۲۹ی نۆڤەمبەر دەسبەسەری کرد وبەتەمایە ڕادەستی ئێرانی بکاتەوە.
جێگەی باسە کەموسا محەممەدی لەماوەی مانەوەی خۆی لەووڵاتی فینلاند لەیەکێک لەکومیتە وکۆمەڵەکانی پارتێکی سیاسی کوردستان چالاکی هەبووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆیتێر بە کوتەی پایوی نێرگ، بەرپرسی کۆچبەرانی فینلاند بەدوی قورس وگرانترکردنی ڕێساکانی وەرگرتنەوەیە ویەکێک لەو ووڵاتانەیە کەلەگەڵ بابەتی پەنابەریدا بەتوندی ڕووبەڕوو دەبێتەوە لەیەکیەتی ئەورووپا.
ووڵاتی فینلاند بەهیوایە بەم زووانە تا ۲۰هەزار پەنابەر لەوڵاتەکەی وەدەربنێ.
وەدەرنانی پەنابەران وبەتایبەتی پەنابەرانی سیاسی بەپێچەوانەی ڕێساکانی پەنابەری ڕێخراوەی نێودەوڵەتی یەکیەتی ئەورووپا ویاسا ناوخۆییەکانی ووڵاتانی ئەورووپییە وبەتەواوی پێچەوانەی کونڤانسیۆنی ۱۹۵۱ی ژنۆ لەهەمبەر دۆخی پەنابەراندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


